ئایا قوتابیەکان پيویستیان بە ماستەر کارد هەیە؟ بەدڵنیاییەوە بەڵێ،
قوتابیانی ئه‌م سه‌رده‌مه گرینگی به ته‌كنه‌ڵوژیا ده‌ده‌ن و حه‌زده‌كه‌ن بازاركردنیان له ئۆنلاینا بێت بۆ ئه‌وه‌ی نوێترین مۆدیلیان به‌ده‌ست كه‌وێت، یاری بكه‌ن، به‌شدارببن له به‌رنامه‌كانی ته‌لەفزیۆن پەخش کردن و چه‌ند چالاكی تر وه‌ك كه‌سانی هاوته‌مه‌نیان له وڵاتانی تری جیهاندا. نه‌وه‌كو بیانه‌وێت كتێبیش بكڕن یان به‌شداری بكه‌ن له كۆرسه‌كانی ئۆنلاین. به‌ڵام ئه‌مانه هه‌موو به پاره‌ی كاش ناكرێت! ئه‌مانه هۆكاری سه‌ره‌كینه كه قوتابیان پێوستیان به ماستەركاردی پێش دراو (پری په‌ید) هه‌یه كه بۆیان ده‌ره‌خسێنێت كه به ئاسانی پاره بده‌ن و پاره‌كانیان بەڕێوه‌ببه‌ن به ڕێگه‌یه‌كی سه‌لمێنراو و ڕوون.
چۆن قوتابی دەتوانيت سوود لە ماستەر کارد وەربگرێت؟
بیر لە ماستەركاردی پێش دراو (پری په‌ید) بکەرەوە وەك هاوڕێیەکی نزیكت کە بە بەردەوامی لەگەڵتدایه و یارمه‌تیت ده‌دات له كاره‌كانی ڕۆژانه‌ت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م هاوڕێیە نزیكه جیا ده‌كاته‌وه له هاوڕێی تر ئه‌وه‌یه به به‌رده‌وامی بیرت ده‌خاته‌وه چه‌ند پاره‌ت خەرجکردووه له كوێ و له‌سه‌ر چی و چه‌ندت ماوه بۆ ئه‌م مانگه. هه‌موومان هاوڕێیەکی وامان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیمان بدات كه خه‌رجیه‌كانمان ڕێك بخات به تایبه‌تی كاتێك قوتابین و به به‌رده‌وامی سەرقاڵین.
ئه‌گه‌ر بتوانیت چاودێری پاره‌ت بكه‌یت و ئاگاداری خه‌رجیه‌كانت بیت و ته‌نها پێداوستیه‌كانت بكڕیت ئه‌وا به ته‌واوه‌تی توانای بەڕێوەبردنی خه‌رجیه‌كانت هه‌بێت و هەرگیز بێ پاره نه‌بیت.
چەند سودێکی ماستەركاردی پێش دراو (پری په‌ید) بۆ قوتابیان:
- دەتوانیت بە ئاسانی سەیری خەرجیەکانت بکەیت – دەتوانیت بزانیت پاره‌كانت له كوێ و له‌سه‌ر چی خەرجكردووه تاوه‌كو له داهاتوودا بزانیت چی گرنگه و گرنگ نیه كه بیكڕیت.
- كه خاوه‌نی ماستەركاردی پێش دراو (پری په‌ید) بیت ده‌توانیت ته‌نها ئه‌م بڕه پاره‌یه خه‌رجبكه‌یت كه له‌ناو كارته‌كه‌تدا داتناوه و پاره‌ی زیاتر به‌كارنه‌هێنیت كه ببێته قەرز له‌سه‌رت.
- توانیه‌تی هەڵگرتن و پاشەکەوتکردن بۆ كاتی پێویست و پێشبینی نەکراو و ماستەركاردی پێش دراوی (پری په‌ید) پارێزترین شوێنه بۆ دانانی ئه‌م پاشەکەوتانه. پاره‌كانت له‌ناو ماستەركاردی پێش دراوی (پری په‌ید) وه‌ك كاش نیه كه به ئاسانی بزربكڕێت یان بدزڕێت. ماستەركاردی پێش دراوت (پری په‌ید) پاڕێزراوه و ده‌كڕێت لەکاربخسترێت تاوه‌كو كه‌س نه‌توانێت پاره‌كه‌ی ناوی به‌كاربهێنێت.
ئایا تۆ وەک قوتابیەک هەست دەکەیت پارەکانت بۆ شوێنێک دەڕوات و نازانیت کوێیە؟!؟ بێگوومان هەموو کەسێک ڕوو بەڕووی ئەو حاڵەتە بۆتەوە کە لە سەری مانگ توشی کورتهێنانی دارای بووە ، دەبێت لە کەسە نێزیکەکانی قەرز بکات وە ئەگەر قوتابیشبێت ئەوا ئەم حاڵەتە بۆی زۆر ناخۆشتر دەبێت چونکە ئەرکێکی زۆری لەسەر شانە.
به‌بێگوومانی زانراوه كه كاتێك قوتابیت له‌سه‌ر بوجه‌كی بچوك و كه‌م خۆت به‌ڕێوه‌ده‌به‌یت. هه‌روه‌ها زۆربه‌یجار نا‌توانیت بەرپرسیاریەتی زۆر هه‌ڵگریت یان شتێك بۆ خۆت بكڕیت. هه‌ندێك كات قەرزار ده‌بیت و نازانیت چۆن بیاندەیتەوە، یاخوو توشی هەنديک مەوقیفی ناخۆش ده‌بیت كه ناتواێت هاوڕێیەکت ده‌عوه‌تبكه‌یت یان بچیه ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕیكانت. له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه ده‌بێت هه‌موومان فێربین كه خه‌رجیه‌كانمان و پاره‌كانمان باشتر به‌ڕێوه ببه‌ین و چه‌ند زووتر و له ته‌مه‌نه‌كی بچووك ده‌سپێبكه‌یت باشتره بۆت و بۆ داهاتووی داراییت.
چۆن ده‌توانیت ماستەركاردی پێش دراوی (پری په‌ید) بە دەست بێنیت؟!؟
بێگوومان زۆر کۆمپانیا هه‌یه کە خزمەتگوزاریەکانی ماستەركاردی پێش دراو (پری په‌ید) پێشکەش دەکەن. به‌ڵام ده‌بێت له كۆمپانیایه‌ك بگه‌ڕێیت كه باشترین و زیاترین شتت پێشكه‌شده‌كات – بۆ نموونه ئه‌و كارته‌ی كه باشترین ئۆفه‌رت پێشكه‌شده‌كات تاوه‌كو هه‌ندێك له پاره‌كانت پاشەکەوت بکه‌یت. كارتێك كه تێچووی بەشداریكردنی مانگانه و ساڵانه‌ی نه‌بێت. هه‌روه‌ها رێگات پێ بدات كه به ئاسانی چاودێری مامەڵەكانت و باڵانست بكه‌یت له هه‌ر كاتێك بته‌وێت. وه‌ك ماستەركاردی پێش دراوی (پری په‌ید) ناس به‌ی تایبه‌ت به قوتابیان كه دروستكراوه بۆ تۆی قوتابی و پیداوستیه‌كانت و ئاماده‌ت ده‌كات بۆ داهاتویه‌كی دارایی تەندروست.