ئاگادارى – چاککردنەوەى ئامێرەکانی (ATM)

خاوەن کارتی ناس پەی بەڕێز
دەمانەوێت پێتان ڕابگەیەنین کە هاوبەشەکەمان کمە بانکی جیهانە هەڵدەستێت بە چاکسازی کردن لە ئامێرەکانی (ATM)ــی تایبەت بە خۆى لەم شوێنانەی خوارەوەدا وە ئەمەش بە مەبەستی زیاترکردنی تایبەتمەندی بۆ بناغە و تۆڕى تەواوى خزمەتگوزاریەکان, بەم هۆیەشەوە کارکردن لەم ئامێرانەدا بۆ ماوەیەکی کەم ڕادەوەستێت.
• هەولێر – عەبکاوە مۆڵ- کوردنەفت 60 مەترى , کوردنەفت 100 مەترى , کوردنەفت لە ڕێگای فڕۆکەخانەى عەنکاوە , CBI 1-2 .
• سلێمانی – زانکۆى جیهان و ماجیدی مۆڵ .
• دهۆک – بازاڕى هۆلاند , بازاڕى بلان.
• بەغداد – نەخیل مۆڵ , بابیلۆن مۆڵ , ئەدهەمیە مۆڵ , ئەلمەنسوور مۆڵ , ئەلوەها مۆڵ .
• کەرکوک – کەرکوک پلازا مۆڵ , سێنترەم مۆڵ .
• موسڵ – بانکی جیهان – لقی موسڵ .
• زاخۆ – بانکی جیهان – لقی زاخۆ
دڵنیاتان دەکەینەوە کە هاوبەشەکانمان هەموو هەوڵێک دەدەن کە لە کەمترین ماوەدا تۆڕى سەرجەم ئامێرەکانی (ATM) بەتەواوى بخرێنەوە کار و بەردەست بن بۆ بەکارهێنان.
ئەوەی گرنگە لێرەدا ئەوەیە لە ماوەى ئەم چاکسازیەدا سەرجەم ئامێرەکانی (ATM) لەسەرانسەری عێراقدا بەتەواوى کاردەکەن و بەردەستن بۆ بەکارهێنان و دەتوانیت بگەیت بە پارەکانت بەبێ بەرامبەر. بۆ دۆزینەوەى نزیکترین ئامێرى (ATM) ــــی بانکی جیهان کلیک لێڕە بکە .
بانکی جیهان خاوەنی گەورەترین تۆڕی ئامێرى (ATM)ــە لە وڵاتدا وە بەخۆشحاڵیەوە ڕایدەگەیەنین کە لەداهاتوودا ئامێری زیاتر بەردەست دەبن.
لەکاتی کۆتایی هاتنی ماوەى ئەم چاکسازیە هەڵدەستین بە ئاگادارکردنەوەتان.
وەک هەموو کات لەکاتی پێویستیت بە هەر زانیارییەک دوودڵ مەبە و پەیوەندی بکە بە کارمەندانی خزمەتگوزارى بەشداربووان بە ژمارە تەلەفوونی 0900 900 750 964+ .
سوپاس بۆ تێگەشتن و ئارامگرتنتان
تیمی خزمەتگوزارى بەشداربوانی ناس پەی.