ناس پەی لە ماڵەکەت – خزمەتگوزارى پڕکردنەوەى باڵانس

بەشداربووى بەڕێز

هیوادارین خۆت و خانەوادەکەت تەندروست و پارێزراوبن لەم کاتە سەختەدا. ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەرى لەسەر ژیانی هەموو لایەکمان درووستکردووە, دەمانەوێت هەمووان دڵنیابکەینەوە کە هەرچەندە دیار نیە لە ڕۆژانی داهاتوودا چ ڕوو دەدەن و چ کاتێک ژیان دەگەڕێتەوە بارى ئاسایی خۆی بەڵام ناس پەی هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات کە لەم کاتەدا سەرجەم پێویستی و داواکاریەکانتان جێبەجێبکرێن.

لەڕیگەى ئەو نامانەى ناردووتانە ئاگادارین کە دەتانەوێت پارە بخەنەوە سەر ماستەرکارتی ناس پەی تایبەت بەخۆتان تا بتوانن بەردەوام بن لە بازاڕیکردن وە ئێمەش بە هەموو توانایەکمانەوە لە هەوڵی چارەسەری ئەم بابەتەداین.

خۆشحاڵین پێتان ڕابگەیەنین کە لە ئێستادا دەتوانن لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی ناس پەی (داواکاری پڕکردنەوەى باڵانس) بنێرن و تێیدا ئەو بڕە پارەیە بنووسن کە دەتانەوێت پڕیبکەنەوە, وە پاشان یەک لە کارمەندانی خزمەتگوزارى بەشداربووان سەردانی ماڵەکەت دەکەن بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکەت بەبێ بەرامبەر, ئەم ئوفەرە تاوەکو کۆتایی مانگی نیسان بەردەوام.

ئێمە تەواوى هەوڵی خۆمان دەدەین کە لە هەمان ڕۆژدا داواکاریەکەت جێبەجێبکەین, بەڵام لەبەرئەوەی لەم کاتەدا پێویستە ڕیگایەکی گونجاو بدۆزینەوە بۆ گەشتن بە ماڵەکەت ئەمەش وادەکات هەندێک جار کاتێکی زیاتر بخایەنێت.

هەروەها, لە بەروارى ئەمڕۆوە هەڵدەستین بە لابردنی هەموو حەقدەستێکی سەر کارتەکەت لەکاتی بازاڕکردندا, ئەمەش لەپێناو ئەوەى پارەکەت زیاتر بەشت بکات.

لەم کاتە سەختەدا هەموومان پێکەوین و هەر پێکەوەش تێیدەپەڕێنین, لەماڵەوە بمێنەرەوە و پارێزگارى لە تەندروستیت بکە.

لەگەڵ ڕێزدا,

تیمی خزمەتگوزارى بەشداربوانی ناسپەی