تایبەتمەندی کۆنتاکت لێس چیە؟ وە بۆچی بەکاری بهێنین؟

 

تەکنەلۆجیای کۆنتاکت لێس ئەو تایبەتمەندیەیە کە لە ماستەرکارتی پریپەیدی ناس پەی بوونی هەیە وە بەهۆیەوە دەتوانیت بەتەنها یەک تاپ ( لە ویستگەکانی خاڵی فرۆشتندا, کە لە فرۆشتگا و ڕێستۆرانت و ئامێرەکانی گواستنەوەی چەندین شارى دنیادا دانراون, لەماوەی چەند چرکەیەکدا مامەڵەکانت ئەنجام بدەیت. ویستگەکە لەڕێگەی گڵۆپێکەوە یان زەنگێکەوە ئاگادارت دەکات کە پارەدانەکە جێبەجێ بووە, وە بەم شێوەیە پێویست ناکات هیچ وەسڵێک واژۆ بکەیت یان ژمارەى نهێنیت بەکاربهێنیت.

ئەم مامەڵەیە لەڕێگای تەکنەلۆجیایەکی گرنگەوە کاری پێدەکرێت کە پێی دەوترێت (نیەر فیڵد کۆمیونیکەیشن).

ماستەرکارتی پریپەیدی ناس پەی یەکەمین کارت بوو کە لەساڵی ٢٠١٧ تایبەتمەندی کۆنتاکتلێسی دابینکرد لە عێراقدا. لە ئێستادا پارەدانی کۆنتاکتلێس تایبەتمەندیەکە کە لە سەرجەم کارتەکانی دێبیت, کرێدیت, و پریپەیددا بوونی هەیە لە عێراقدا. لە ڕاستیدا کۆمپانیای ماستەرکارت و ڤیزا سەرجەم بانک و دەزگا داراییەکانی دونیایان ناچارکردووە کە تایبەتمەندی کۆنتاکتلێس بۆ کارتەکانیان زیاد بکەن.

لەداهاتوودا ئەگەر هاتوو وێستگەیەکی خاڵی کڕینت بەرچاوکەوت کە هێمای کۆنتاکتلێسى لەسەربوو هەوڵبدە لەو ڕێگەیەوە پارەدانەکەت ئەنجام بدە, وە بۆت دەردەکەوێت کە کردارەکە چەند ئاسان و خێرا جێبەجێ دەبێت. وە هەروەها یەکێکە لە پارێزراوترین ڕێگاکانی پارەدان. پێویست ناکات هیچ جۆرە پارەیەک لەگەڵ خۆت هەڵگریت وە دەتوانیت زۆر بەئاسانی چاودێرى خەرجی و کڕینەکانت بکەیت لە ڕێگای لیستی مامەڵەکانەوە.

سەرەڕای ئەمانەش تایبەتمەندی کۆنتاکتلێس کاتێک کارادەبێت کە تەنها چەند سانتیمێکی کارتەکە لەناو وێستگەکەبێت, بەم شێوەیە لە کاتی بەکارهێناندا دزەکردنی زانیارى کارتەکەت مەحاڵ دەبێت. ئەو زانیاریانەى کە بە ئاشکرا بەردەستن لەسەر کارتەکە نووسراون وە هیچ سوودیکی بۆ کەسانی دز و فێڵباز نیە. ئەو زانیاریانەی لەسەر کارتەکە دەبینرێن ناتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ کۆپی کردن و لەبەرگرتنەوەى کارتەکەت. سەرەڕای ئەوەى تایبەتمەندی کۆنتاکتلێس پێویستی بە ژمارە نهێنیەکەت نیە بەڵام پاش ئەنجامدانی چەن مامەڵەیەک و بۆ دڵنیابوونەوە لە خاوەنداری کارتەکەت ژمارە نهێنیەکەت بەکار دەهێنیت – ئەمەش ڕێگایەکە دەتپارێزێت لە دزی و فێڵ.

هیچ نیگەران مەبە, چەندجارە بوونەوەی کرداری پارەدانەکانت بە هیچ شێوەیەک ڕوونادات. چونکە پێش ئەنجامدانی هەر مامەڵەیەک پێویستە وێستگەی کڕینەکە لەلایەن فرۆشیارەکەوە یان خودی خۆتەوە ئامادەکارى بۆ بکرێت. ویستگەکە لەڕێگەی گڵۆپێکەوە یان زەنگێکەوە ئاگادارت دەکات کە پارەدانەکە جێبەجێ بووە. وە ئەگەر بە هەڵە مامەڵەیەکت ئەنجامدا ئەوا دەتوانیت داوا لە فرۆشیارەکە بکەیت مامەڵەکە هەڵبوەشێنێتەوە یان ئەو بڕە پارەیەت بۆ بگەڕێنێتەوە کە لە بری مامەڵە هەڵەکە خرجکراوە. وە ئەمەش هەمان تایبەتمەندی چیپ یان ژمارەى نهێنی هەیە.

سوودێکی دیکەی بەکارهێنانی پارەدانی کۆنتاکتلێس بەتایبەتی لە کاتی گەشتکردن لە دەرەوەی وڵات ئەوەیە کە دتوانیت بە ئاسانی هۆیەکانی گواستنەوەى وەک پاس, شەمەندەفەر, ترام بەکاربهێنیت لە زیاتر لە ١٥٠ شارى دنیادا, وەک شارەکانی لەندەن, میلان, نیۆرک, دوبەی, سیدنی بانگکۆک, ڤانکوڤەر, سەنگاپور, چەندانی شارى تر. هیچ پێویست ناکات بگەڕێیت بۆ نوسینگەى گۆڕینەوەى دراو یان پرسیار لە کەسانی

دی بکەیت لەبارەى شوێنی فرۆشتنی تکتی شەمەندەفەر و پاس. بەتەنها دەست داگرە لە ئامێرى وێستگەکە و چێژ وەرگرە لە گەشتەکەت.

تەنانەت لە هەندێک وڵاتدا ئامێرى فرۆشتنی گەڕۆک کار بە پارەدانی کۆنتاکتلێس دەکەن, کە دەتوانیت لە ڕێگەی ماستەرکارتی پریپەیدی ناس پەی لە فڕۆکەخانەکەدا سیم کارتی ناوخۆیی بکڕیت یان لە ناو شارەکەدا خواردن و خواردنەوە بکڕیت,

ناس پەی مشت و مڕى پارەدان ناهێڵێت, چونکە ژیان زۆر بەنرخە وە پێویستە بۆ ئەو شتانە بژیت کە پێتخۆشە و لەگەڵ ئەو کەسان بژیت کە خۆشت دەوێن