ئێمە کێین

ئێمە کێین؟

ناس پەی دابینکەری خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی جیهانییە کە چارەسەری گرفتە دارایەکان دەکات لە رێگەی ئۆنڵاین و ئۆفڵاینەوە. ناس پەی کاردەکات بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری پاردانی باوەڕپێکراو و پارێزراو و کە یارمەتی هاوبەشەکانمان دەدات بۆ فراوانکردنی گەیشتن بە بەژداربووەکانیان لە سەرتاسەری عێراق. هەروەها، خزمەتگوزاری بانکی پێشکەش بەو کەسانە دەکات کە خاوەنی حسابی بانکی نین لە هەر شوێنێک بن.

ئێمە شانازی بە دەستکەوتەکانمان دەکەین و مەبەستمانە بەردەوام بین بۆ ئەوەی ببین بە رابەر بۆ فراوانکردنی هۆکارەکانی پارەدان بۆ باشترکردنی ڕێگاگانی کڕین و پارەدان بۆ بەژداربووانمان.

ئامانجی ناسپەی

ئامانجی ناسپەی ئەوەیە ببێتە پێشەنگ لە بەڕێوەبردنی کارو چاڵاکی بواری بازاڕگەری و کڕین و بەکارهێنانی کارت و پارەدانی ئەلیکترۆنی و رەخساندنی توانای ئەنجامدانی مامەڵە داراییەکانیان لە رێگای مۆبایلەوە.

پەیامی ناسپەی

پەیامی ناسپەی بەشداریکردنە لە پێشخستنی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە بازاڕەکانی عێراق و میکانیزمی بەکارهێنانی ماستەرکاردو پارەدانی ئەلیکترۆنی و خەرجکردنی پارە بە ئۆنڵاین.

ڕوانگەی ناس پەی

ڕوانگەو بیرۆکەی ناسپەی لە ئێستادا دابینکردن و دەستەبەکردنی خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنیە بە شیوازی B2B و B2C لەسەری ئاستی عێراق و کوردستان.

پەیامی سەرۆکی جێبەجێکار

ولید خالید
سەرۆکی جێبەجێکار - ناس پەی

ڕێگاچارە تازەکانی پارەدان بۆ 10 ساڵی داهاتوو
چیرۆکی ئەمڕۆی عێراق بریتیە لە گۆڕانکارى. لە ئێستادا وڵاتمان زیاتر لەهەموو کات بەیەکەوە پەیوەستە, خاوەن توانایە , وە لە داهێناندایە. پێشکەوتنی ئابوورى هەلو و مەرجێکی وەهای ڕەخساندووە بۆ بازرگانە ناوخۆییەکان کە بەردەوام لە گەشەکردندابن, لەکاتێکدا بەهۆى یاسا و ڕێککەوتنە تازەکانی بوارى ئابووری دەروازەکانی وڵات بەڕووى وەبەرهێنەرە نێودەوڵەتییەکاندا کراوەتەوە. سەرەڕای ئەم گۆڕانکاریە هەستبزوێنانە هێشتا وڵاتمان لێوانلێوە لە توانا و بەهرەی نەدۆزراوە بەتایبەتی لە بوارى ئابوورى و داراییدا. بەهۆى داهێنانە تەکنەلۆجییەکان, بڵاوبوونەوەى زۆرى مۆبایلە زیرەکەکان و پێکهاتە ناوازەکانی وەک شێوازی دابەشبوونی دانیشتوان و فراوانتربوونی شارەکان پێویست دەکات ڕێگەچارەى نوێی دیجیتاڵی بگیرێتەبەر لە پێناو دابینکردنی خزمەتگوزاریە داراییە گرنگەکان بۆ ئەو ژمارە زۆرەی هاوڵاتیان و بازرگانان کە خاوەن هەژمارى بانکی نین.
لەپێناو پرکردنەوەى ئەم بۆشایە ناس پەی دامەزرێنرا, کە سەرچاوەیەکی پارێزراوى تەکنەلۆجیای داراییە بۆ ڕێگەچارەى پارەدانی ئەلیکترۆنی. کارە چڕەکانی سێکتەرەکانمان لە بوارى تەکنیکی و دابەشکردندا, داهێنانەکانمان لەبوارى تەکنەلۆجیادا, و ناوبانگە ناوازەکەمان دەمانکات بە هاوبەشێکی باوەڕپێکراو لەلای بەکارهێنەرە تاکەکان , فەرمانگەکانی دەوڵەت , بانکەکان, ڕێکخراوە ناحوکمییەکان, و سەرجەم کار و بازرگانیەکان بە هەموو قەبارەکانیانەوە.
لەم جیهانە هەستبزوێنەى پارەدانی ئەمڕۆماندا ئەم خاسیەتە ئەرێنیانە پێویستن بۆ سەرکەوتن. بۆ هەرکوێ دەڕوانیت داهێنانی نوێ دەبیستیت, بەربەستی تازە دێنە ئاراوە کە پێویستیان بە چارەسەرە, وە ڕکابەری نوێ دێنە ناو سێکتەرى داراییەوە. بەڵام بۆ ئەوەى خاوەن کاریگەرییەکی ئەرێنی بیت پێویستە ئامانجەکەت بریتی بێت لە خێرای لە پارەداندا, باشترکردنی ئەزموونی خزمەتکوزارى بەشداربووان, بەهێزکردنی لایەنی پاراستن و ڕاگرتنی متمانەبێت. لەڕێگای تۆڕی بەرهەمە جۆربەجۆرەکانمانەوە لەهەوڵی بەردەوامداین بۆ دابینکردنی ئەم هەلە ناوازانە وە جیهانێکی نوێ و پڕ لە هەل بەڕووى ئەوانەدا بکەینەوە کە خزمەتیان دەکەین.
توانای داهێنانە داراییەکانی ناس پەی لەسەرجەم بوارەکانی ژیانەوە سەرچاوەیان گرتووە. ئێمە هەڵدەستین بە دابینکردنی کارتە نێودەوڵەتییەکانی پارەدان بۆ بەشداربووەکانمان کە بۆ هەر شوێنێکی دنیا بڕۆن دەتوانن بەهۆیەوە پێویستیەکانی ڕۆژانەیان بکڕن, بە ئۆنلاین و لەناو فرۆشگاکاندا بازاڕی خۆیان بکەن, و بەئاسانی پارەى پسوڵەکانیان بدەن و چاودێری خەرجییەکانیان بکەن بێ ئەوەى پێویست بە هەژمارى بانکی بکات. فەرمانگەکانی حکومەت, ڕێکخراوە ناحوکمییەکان, کۆمپانیا و بازرگانەکان دەتوانن بەشداربن لە خزمەتگوزارى -پارەدانی خێرا- کە بە هۆیەوە دەتوانن موچەى کارمەندەکانیان بدەن بەبێ گوێدانە بڕى مووچەکە لەسەرانسەرى وڵاتدا. لەڕێگەى دەروازەى پارەدانی تایبەت بە ئێمەوە دەتوانن بەبەکارهێنانی کارتی کرێدی و جزدانی گەڕۆکەوە خێراتر کردارى پارەدان ئەنجامبدەن وەک لە بەکارهێنانی کاش. دابینکردنی ئەم تایبەتمەندیە دیجیتاڵ و گەڕۆکیانە زۆر گرنگن بۆ ئاسانکارى لە فراوانترکردنی بازاڕەکەدا لەڕێگەى جیهانی بازرگانی بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی و بۆ بەکارخستنی حکومەتێکی ئەلیکترۆنی.
گۆڕینی کلتوورى پارەدان لە کاشەوە بۆ ئەلیکترۆنی و گەڕۆکی چەندین سوود و قازانجی لەگەڵدایە: ئەزموونێکی باشتر بۆ بەشداربووان , یەکسانی دارایی, باشتر ئەنجامدانی ڕێکارەکان, ڕوونی و شەفافیەت, بەرپرسیارێتیەکان. وە بۆ بەدیهێنانی ئەم خاسیەتە ئەرێنیانە پێویستە شێوازى بیرکردنەوەى کۆمەڵگاکەمان بگۆڕین ئەمەش بە پشتیوانی هەموو لایەک دەکرێت وەک دەوڵەت, بانکەکان, تەکنەلۆجیای دارایی, و سەرچاوەکانی خزمەتگوزاریە داراییەکانی وەک ناس پەی. پێویستە ئەم ڕێکخراوانە ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبێت لە گۆڕین و نوێکردنەوەى ڕێکارەکانی ڕێکخستنەوەدا هەروەها زیادکردنی تێگەشتن و هەستکردن بەوەى کە چۆن ئەم بەرهەم و خزمەتگوزاریانە دەتوانن ژیانی هاوڵاتیان دەوڵەمەندتر بکەن لە ئێستا و داهاتوودا.
بەلابردنی کاش, کە یەکێکە لە گەورەترین بەربەستەکان لەبەردەم گەشەکردنی بەردەوامی ئابوورى و پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکان, زیاتر وڵاتمان بەرەوە پێشەوە دەبەین و هێز و متمانە بە هەموو تاکێک دەبەخشین – بێ گوێدانە سامان , ڕەگەز , تەمەن , پیشە- کە بتوانن لایەنە داراییەکانی خۆیان بەڕێوەبەرن و ببنە خاوەن داهاتوەیەکی پارەدان بەبێ کاش . بەشداربە لەگەڵمان لە بنیادنانی کلتورێکی پارەدان بۆ عێراق. وە دەرگاکان واڵابکە بە ڕووى هەمووی جیهاندا