ده‌رباره‌ی كارتی ناس په‌ی

كارتی ناس په‌ی چیه‌؟

ماسته‌ركارتی ناس په‌ی كارتێكی پریپه‌یدی جیهانیه‌ كه‌ ده‌توانیت كاره‌ داراییه‌كانتی پێ به‌ڕێوه‌ ببه‌یت و بازاڕی خۆتی پێ بكه‌یت له‌ ڕێگای ئۆنلاین و له‌ فرۆشگا نێوخۆیی و جیهانیه‌كان.

له‌ كوێ ده‌توانم كارتی ناس په‌ی به‌كاربهێنم؟

كارتی ناس په‌ی له‌ زیاتر له‌ ٢٠٠ ووڵات و ٣٠ ملیۆن ئامێری ATM كار ده‌كات، وه‌ هه‌روه‌ها ده‌توانیت كه‌ل و په‌ل له‌ ئۆنلاین و فرۆشگاكان بكڕیت له‌ هه‌ر شوێنێك له‌ جیهان.

هیچ باجێكی مانگانه‌ یان ساڵانه‌ هه‌یه‌ بۆ به‌كارهێنانی كارتی ناس په‌ی؟

نه‌خێر، ته‌نها یه‌ك جار به‌ بڕی ٢٥ دۆلار پاره‌ ده‌ده‌یت بۆ به‌ ده‌ست هێنانی كارتی ناس په‌ی كه‌ بۆ دوو ساڵ كار ده‌كات.

چۆن ده‌توانم باڵانس و چالاكیه‌كانم ببینم؟

ده‌توانی باڵانس و چالاكیه‌كانی سه‌ر كارته‌كه‌ت ببینیت له‌سه‌ر هه‌ژماری ناس په‌ی تایبه‌ت به‌خۆت چالاكی نوێی كارته‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێ، هه‌ندێك چالاكی له‌وانه‌یه‌ زیاتر له‌ ٢٤ كاتژمێر بخایێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربكه‌وێت به‌هۆی پێداچوونه‌وه‌ له‌ لایه‌ن فرۆشیاره‌كه‌

کاتێک بەروارى کارا بوونی کارتی ناس پەی نزیک دەبێتەوە لە بەسەرچوون پێویستە چی بکرێت؟

ڕێنمونیت دەکەین کە سه‌ردانی یەکێک لە نزیكترین لقەکانمان بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی كارتێكی ناس په‌ی نوێت به‌ دابین بکەین، پاش ئەوەى کارتەکەت چالاک کرا ئەوا کارمەندی خزمەتگوزارى بەشداربووان دەتوانێت ئەو بڕە پارەیەی لە کارتە کۆنەکەت هەبوو بیگوازێتەوە سەر کارتە نوێیەکەت. ئەم ڕێکارە لەماوەی سێ ڕۆژی کارکردندا جێبەجێ دەبێت.

ئایا ده‌بێت كارتێكی نوێ بكڕم ئه‌گه‌ر كارته‌كه‌م وون بوو یان دزرا؟

به‌ڵێ ده‌بێت كارتێكی نوێ بكڕیت چونكه‌ كارته‌ كۆنه‌كه‌ت له‌ كار ده‌خرێت.

ئایا كارته‌ نوێیه‌كه‌ هه‌مان ژماره‌ی كارته‌ كۆنه‌كه‌می ده‌بێت كاتێك كارته‌ كۆنه‌كه‌م ماوه‌ی به‌سه‌ر چوو؟

نه‌خێر، كارته‌ نوێیه‌كه‌ ژماره‌یه‌كی جیاوازی ده‌بێت وه‌ هه‌روه‌ها ژماره‌ی PINه‌كه‌ش جیاواز ده‌بێت.

ئایا دەکرێت ماستەرکارتی پریپەیدی ناس پەی بگەیەنرێتە شوێنی مانەوەم؟

بەڵێ, دەتوانیت داوای ماستەرکارتی پریپەیدی ناس پەی تایبەت بە خۆت بکەیت بەتەنها پڕکردنەوەى فۆرمی داواکارى (ناس پەی لە ماڵەوە) لە ڕێگای ئەنتەرنێتەوە کە لێرەدا بەردەستە. ناس پەی لە ماڵەوە

وە ئێستا تەنها چاوەڕێبە تاوەکو تیمی خزمەتگوزارى بەشداربووان ماستەرکارتی پریپەیدی ناس پەی بە چالاککراوى و بە بوونی پارە تێیدا دەگەیننە ماڵەکەت.
بۆ زانیارى زیاتر لەسەر پڕکردنەوەی فۆرمی (ناس پەی لە ماڵەوە), سەردانی ئێرە بکە. ناس پەی لە ماڵەوە

چۆنیه‌تی به‌ ده‌ست هێنانی كارتی ناس په‌ی

له‌ كوێ ده‌توانم كارتی ناس په‌ی به‌ ده‌ست بهێنم؟

سه‌ردانی نزیكترین بنكه‌كانی ناس په‌ی بكه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی كارتی ناس په‌ی به‌ ده‌ست بهێنیت.

پێویستم به‌ هه‌ژماری بانك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كارتی ناس په‌ی به‌ ده‌ست بهێنم؟

ده‌توانیت كارت ناس په‌ی به‌ دست بهێنیت به‌ سه‌ردانی بنكه‌كانی ناس په‌ی، ته‌نها پێویستت به‌ یه‌ك ناسنامه‌ی فه‌رمی هه‌یه‌ و كارته‌كه‌ت ده‌ست به‌جێ وه‌رده‌گریت.

کارتێکی ناس پەی نرخەکەی چەندە؟

ماستەرکارتی ناس پەی کە دراوەکەی دۆلارى ئەمریکیە و بۆ ماوەی دوو ساڵ کارایە نرخەکەی تەنها ٢٥$ــــە.
ماستەرکارتی ناس پەی کارتێکی شاراوەیە, ناوەکەت لەسەر کارتەکە نانووسرێت. دەتوانیت داوابکەیت ناوی خۆت لەسەر کارتەکە بنووسرێت وە بۆ ئەم خزمەتگوزاریە ٥$ زیاترت لێ وەردەگیرێت. خزمەتگوزارى ناو نووسین لەسەر کارت لەم لقانەی بەردەستن:

  • لقی ناس پەی – باڵەخانەی جۆهاینا – شەقامی ١٠٠ مەتری – هەولێر / کاتی کارکردن یەک شەمە تاکو پێنج شەمە, لە کاتژمێر ٩ـــی بەیانی تاکو ٥ـــی ئیوارە
  • لقی ناس پەی – فامیلی مۆڵ – هەولێر / لە کاتژمێر ١١ـــی بەیانی تاکو ١١:٣٠ــــی شەو
  • چۆن ده‌توانم كارتی ناس په‌ی بكڕم و كارای بكه‌م؟

    ده‌توانیت كارتی ناس په‌ی له‌ یه‌كێك له‌ بنكه‌كانی فرۆشتنی ناس په‌ی بكڕیت، ته‌نها یه‌ك ناسنامه‌ی فه‌رمیت پێویسته‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌ی مۆبایل و ئیمه‌یڵت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی تۆماركردنه‌كه‌ ته‌واو بێت و كارته‌كه‌ت ده‌ست به‌جێ وه‌رگریت.

    چ جۆره‌ ناسنامه‌یه‌ك ده‌توانم به‌كاربهێنم بۆ ئه‌وه‌ی كارتی ناس په‌ی به‌ دست بهێنم؟

    ده‌توانیت یه‌كێك له‌م جۆره‌ ناسنامانه‌ی خواره‌وه‌ به‌كاربهێنیت بۆ به‌ده‌ست كه‌وتنی كارتی ناس په‌ی
    1. پاسپۆرت
    2. ڕه‌گه‌زنامه‌ی عیراقی
    3. ناسنامه‌ی باری شارستانی
    4. كارتی زانیاری (خه‌ڵكی عیراق)
    5. كارتی نیشته‌جێ بوون (خه‌ڵكی بیانی)

    دەتوانم زیاتر له‌ یه‌ك كارت بكڕم بۆ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م؟

    به‌ڵێ، ده‌توانی تاكو ٥ كارتی ناس په‌ی بكڕیت له‌ژێر ناوی خۆت و بیبه‌خشیت به‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ت و هاوڕێكانت.‌ كارته‌كه‌ له‌ ژێر ناوی تۆ ده‌بێت و ده‌توانیت سه‌ردانی هه‌ژماری ئۆنلاین و سه‌یری چالاكیه‌كانی سه‌ر كارته‌كه‌ بكه‌یت
    ئه‌گه‌ر ئاره‌زوو ده‌كه‌یت ئه‌ندامانی خێزانت كارت و هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت ئه‌وا پێویسته‌ كارته‌كه‌ له‌ژێر ناوی ئه‌وانه‌وه‌ تۆمار بكه‌یت.

    پڕ كردنه‌وه‌ی كارتی ناس په‌ی

    چۆن ده‌توانم پاره‌ بخه‌مه‌ سه‌ر كارتی ناس په‌ی؟

    سه‌ردانی یه‌كێك له‌ بنكه‌كانمان بكه‌ و ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌گه‌ڵ خۆت بێنه‌ كه‌ ده‌ته‌وێت بیخه‌یته‌ سه‌ر كارته‌كه‌ت، بریكاره‌كه‌مان ده‌ست به‌جێ بڕه‌ پاره‌كه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر كارته‌كه‌ت. كورته‌ نامه‌یه‌ك بۆ ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت دێت كه‌ پڕكردنه‌وه‌كه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌.

    سنووری پڕكردنه‌وه‌ی كارتی ناس په‌ی له‌ مانگێكدا چه‌نده‌؟

    كارتی ناس په‌ی به‌رزترین سنووری پڕكردنه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ عیراق، ده‌توانیت بۆ ١٠ هه‌زار دۆلار پاره‌ بخه‌یته‌ سه‌ر كارته‌كه‌ت له‌ مانگێكدا.

    ژماره‌ی PIN و ئامێری ATM

    ژماره‌ی PIN چییه‌ و بۆچی به‌كاری بێنم؟

    ژماره‌ی PIN بریتیه‌ له كۆدێكی نهێنی‌ ٤ ژماره‌یی تایبه‌ت به‌ كارتی ناس په‌ی تایبه‌ت به‌خۆت
    ژماره‌ی PIN پاره‌كه‌ت پارێزراو ده‌كات و ده‌بێت ته‌نها تۆ ژماره‌كه‌ بزانیت.

    ده‌توانم ژماره‌یPIN بگۆڕم؟

    به‌ڵێ ده‌توانیت ژماره‌ی PINی تایبه‌ت به‌خۆت بگۆڕیت، ته‌نها سه‌ردانی یه‌كێك له‌ ئامێره‌كانی ATMی بانكی جیهان بكه‌
    هه‌وڵ بده‌ ژماره‌ی PINه‌كه‌ت ژماره‌ی دووباره‌ی تیا نه‌بێت (نموونه‌: 3333) یاخود ژماره‌ی له‌دوا یه‌ك نه‌بن (نموونه‌: 1234) یاخود ژماره‌یه‌ك نه‌بێت كه‌ بتوانرێت به‌ ئاسانی بخه‌مڵێنرێت
    بۆ پارێزگاریكردن له‌ زانییاریه‌كانت، تیمی ناس په‌ی هه‌رگیز داوای ژماره‌یPINت لێ ناكات.

    چۆن ده‌توانم ژماره‌ی PINم بگۆڕم؟

    ده‌توانیت ژماره‌ی PINی تایبه‌ت به‌خۆت بگۆڕیت، ته‌نها سه‌ردانی یه‌كێك له‌ ئامێره‌كانی ATMی بانكی جیهان بكه‌كارته‌كه‌ت بخه‌ره‌ ناو ئامێره‌كه‌ژماره‌ی PINه‌كه‌ت داخڵ بكه‌.

    تێبینی: ئه‌گه‌ر له‌ ٣ جار زیاتر ژماره‌كه‌ به‌ هه‌ڵه‌ بنووسیت، ئامێره‌كه‌ كارته‌كه‌ت ده‌بات
    زمانی خوازراو هه‌ڵبژێره‌
    ”خزمه‌تگوزاری تر“ هه‌ڵبژێره‌
    ”گۆڕینی ژماره‌ی نهێنی“ هه‌ڵبژێره‌
    ژماره‌ی PINه‌ نوێیه‌كه‌ت‌ داخڵ بكه‌
    ”مامه‌ڵه‌كه‌ت له‌ جێبه‌جێ كردندایه‌“ له‌سه‌ر شاشه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێ
    ژماره‌ نوێیه‌كه‌ت دیسان داخڵ بكه‌وه‌
    ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوو ئه‌وا ”ژماره‌ نهێنیه‌كه‌ت گۆڕا، تكایه‌ كارته‌كه‌ت وه‌ربگره‌وه‌“ له‌سه‌ر شاشه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێ

    ژماره‌ نوێیه‌كه‌ت بپارێزه‌ و وونی مه‌كه‌

    پێویستم به‌ ژماره‌ی PIN هه‌یه‌ كاتێك ته‌كنه‌لۆژیای كۆنتاكتلس Contactless به‌كارده‌هێنم؟

    كاتێك كه‌ ته‌كنه‌لۆژیای كۆنتاكتلس به‌كارده‌هێنیت به‌ كارتی ناس په‌ی پێویستت به‌ ژماره‌ی PIN و ئیمزا نابێت بۆ پاره‌ دان،
    سنووری به‌كارهێنانی ته‌كنله‌ژۆیای كۆنتاكتلس له‌ ووڵاتێكه‌وه‌ بۆ ووڵاتێكی تر جیاوازه‌.

    ژماره‌ی PINم بیرچۆته‌وه‌\وون بووه‌، ده‌توانم داوای ژماره‌یه‌كی نوێ بكه‌م به‌ ئیمه‌یل؟

    بۆ پاراستنی زانیاریه‌ تایبه‌تیه‌كانی تۆ و كارته‌كه‌ت، ناتوانین به‌ ئیمه‌یل ژماره‌ی PINت بۆ بنێرین، ده‌بێت سه‌ردانی یه‌كێك له‌ بنكه‌كانی ناس په‌ی بكه‌یت بۆ داوا كردنی ژماره‌یه‌كی نوێ، باجی ئه‌م خزمه‌ت گوزاریه‌ ٥ دۆلاره‌ و بۆ ٥ ڕۆژ ده‌خایێنێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه‌ ته‌واو بێت.

    چۆن ده‌توانم پاره‌ ڕابكێشم له‌ كارتی ناس په‌ی تایبه‌ت به‌خۆم؟

    ده‌توانیت پاره‌كه‌ت به‌خۆڕایی ڕابكێشیت له‌ ئامێره‌كانی ATMی بانكی جیهان
    لە کاتێکدا ئامێره‌كانی بانكه‌كانی تر باجی خزمەتگوزاریان ده‌چێته‌ سه‌ر ، باجی پارە ڕاکێشان لە ئامێرەکانی ATMی ئەو بانکانەی کە پەیوەستن بە ڕێککەوتنامەی کلیلی نێونەتەوەیی National Switch تەنها 1٠٠٠ دیناری عیراقیە (یاخود 1 دۆلاری ئەمریکی ئەگەر پارە ڕاکێشانەکە بە دۆلار بێت).

    تکایە چاک وورد بەوە لە مامەڵکردنەکانت لە ئامێرەکانی ATM پێش ئەوەی ڕەزامەندیان لەسەر بدەیت.
    یاخوود بە بەکارهێنانی ئامێری(POC)کە لە بەشی بنکەکانی فرۆشتن داندراوە.

    پێویستم به‌ ژماره‌ی PIN هه‌یه‌ بۆ پاره‌دان له‌ ئۆنلاین یاخود له‌سه‌ر ته‌له‌فۆن؟

    نه‌خێر، ژماره‌ی PIN ته‌نها له‌ ئامێره‌كانی POS و ATM به‌كاردێت. بۆ پاره‌دان له‌ ئۆنلاین پێویستت به‌ ژماره‌ی CVC/CVV ده‌بێت كه‌ ٣ ژماره‌یه‌ له‌ دواوه‌ی كارته‌كه‌ت.
    هه‌رگیز ژماره‌ی PINت لای كه‌س باس مه‌كه‌ به‌ تایبه‌تی كاتێك مامه‌ڵه‌ له‌ ئۆنلاین ده‌كه‌یت

    كارته‌كه‌م له‌ ئامێری ATM ماوه‌ته‌وه‌ و نایه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، چی بكه‌م؟

    ‌ زووترین كات په‌یوه‌ندی به‌ تیمی خزمه‌ت گوزاری ناس په‌یه‌وه‌ بكه‌ له‌سه‌ر ژماره‌ +964 750 900 0900
    تیمه‌كه‌ به‌ دواداچوون بۆ كێشه‌كه‌ت ده‌كات و كارته‌كه‌ت بۆ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ بۆ ٢ ڕۆژ ده‌خایێنێت

    سنووری پاره‌ ڕاكێشان له‌ ڕۆژێكدا چه‌نده‌؟

    ده‌توانیت تاكو ٣٠٠٠ دۆلار ڕۆژانه‌ ڕابكێشیت له‌ ئامێره‌كانی ATMی بانكی جیهان له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق.

    هه‌ژماری ئۆنلاین ATM

    چۆن ده‌توانم بچمه‌ سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌م؟

    سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی ناس په‌ی بكه‌ و ئیمه‌یڵ و ژماره‌ی نهێنیت داخڵ بكه‌ زانیاریه‌كانی چوونه ‌ژووره‌وه‌ بۆ سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ت له‌سه‌ر گرێبه‌ستی ناس په‌ی ده‌ست ده‌كه‌ون.

    زانیاریه‌كانی چوونه ‌ژووره‌وه‌ی هه‌ژماره‌كه‌م بیرچۆته‌وه‌، چی بكه‌م؟

    زانیاریه‌كانی چوونه ‌ژووره‌وه‌ بۆ سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ت له‌سه‌ر گرێبه‌ستی ناس په‌ی ده‌ست ده‌كه‌ون
    ئه‌گه‌ر ژماره‌ی نهێنی هه‌ژماره‌كه‌ت بیرچۆته‌وه‌ ده‌توانیت له‌سه‌ر پۆڕتاڵی كڕیاڕی ناس په‌ی بیگۆڕیت به‌ كلیك كردن له‌سه‌ر “ “Forgotten your Password”” و داخڵ كردنی ئیمه‌یڵی هه‌ژماره‌كه‌ت.

    ده‌توانم ژماره‌ی نهێنی هه‌ژماره‌كه‌م بگۆڕم؟

    به‌ڵێ ده‌توانی له‌سه‌ر هه‌ژماری ناس په‌ی تایبه‌ت به‌خۆت ژماره‌ی نهێنی هه‌ژماره‌كه‌ت بگۆڕیت

    چۆن ده‌توانم ئیمه‌یڵ و زانیاری تایبه‌ت به‌خۆم بگۆڕم؟

    ده‌توانی له‌سه‌ر هه‌ژماری ناس په‌ی”. تایبه‌ت به‌خۆت ئیمه‌یڵ و زانیاریه‌كانت بگۆڕیت. لەسەر هەژمارەکەت “Account Management” دابگرە لە لای چەپ. لە بەشی “Update your Username” دەتوانیت ئیمەیڵەکەت بگۆڕیت و لە بەشی “Edit Contact Details” دەتوانی ژمارەی تەلەفۆن و شوێنی نیشتەجێبوونت بگۆڕیت.

    چۆن ده‌توانم باڵانس و چالاكیه‌كانم ببینم؟

    ده‌توانی باڵانس و چالاكیه‌كانی سه‌ر كارته‌كه‌ت ببینیت له‌سه‌ر هه‌ژماری ناس په‌ی تایبه‌ت به‌خۆت
    هه‌ژماره‌كه‌ت ٢٤ كاتژمێر جارێك نوێ ده‌بێته‌وه‌ و چالاكی نوێی كارته‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێ، هه‌ندێك چالاكی له‌وانه‌یه‌ زیاتر له‌ ٢٤ كاتژمێر بخایێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربكه‌وێت به‌هۆی پێداچوونه‌وه‌ له‌ لایه‌ن فرۆشیاره‌كه‌.

    بۆچی چالاكیه‌كانم ماوه‌یه‌كی پێ ده‌چێت تاكو له‌سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌م ده‌رده‌چن؟

    له‌به‌ر چه‌ن هۆیه‌ك له‌وانه‌یه‌ چالاكیه‌كانی سه‌ر كارته‌كه‌ت ماوه‌یه‌كی پێ بچێت بۆ ده‌ركه‌وتنیان له‌سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ت
    1. ئۆرده‌ره‌كه‌ت له‌ژێر پێداچوونه‌وه‌یه‌‌
    2. فرۆشیاره‌كه‌ زانیاریه‌كانی كڕینه‌كه‌تی بۆ بانك نه‌ناردووه‌

    چۆن ده‌توانم كۆپی لیسته‌ داراییه‌كانم وه‌رگرم؟

    بچۆ بۆ ناو هه‌ژماره‌كه‌ت و له‌لای چه‌پ كلیك له‌سه‌ر “Your Statement” بكه‌، ده‌توانی لیسته‌كه‌ پرینت بكه‌یت یان لای خۆت هه‌ڵی بگریت بە شێوەی فایلی PDF

    چی بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری چوونه‌ ژووره‌وه‌ی هه‌ژماره‌كه‌م بپارێزم؟

    بۆ پارێزگاری كردن له‌ زانیاریه‌كانی هه‌ژماره‌كه‌ت، ئیمه‌یڵ و ژماره‌ی نهێنی هه‌ژماره‌كه‌ت لای كه‌س مه‌دركێنه‌.
    زانیاریه‌كانت هه‌رده‌م بسڕه‌وه‌ كاتێك كه‌ ده‌چیته‌ سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ت له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری كه‌سێكی تر.

    مامەڵەیەکی داراییم کردووە بەڵام لەسەر لیستە داراییەکەم دەرناکەوێت، بۆچی؟سنووری پاره‌ ڕاكێشان له‌ ڕۆژێكدا چه‌نده‌؟

    زۆر جار مامەڵە سەرکەوتووەکان دوو شێوەیان دەبێت: “In Instance” و “Matched”. ئەو مامەڵانەی کە “Matched”ن واتا مامەڵەکە سەرکەوتوو بووە و فرۆشیارەکە دووپاتی کردۆتەوە، بەڵام ئەم مامەڵانەی کە “In Instance”ن ، واتا مامەڵەکە سەرکەوتوو بووە بەڵام لەژێر چاودێری دایە لەلایەن فرۆشیارەکە، لەبەر ئەوەی ئەم مامەڵە سەرکەوتوو بووە ئەوا پارەکەت داوە بەڵام دەرناچێ لەسەر هەژمارەکەت تاکو فرۆشیارەکە دووپاتی نەکاتەوە
    بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە پەیوەندیمان پێ بکە لەسەر:
    خزمەتگوزاری بەشداربووان +964 750 900 0900
    چاتی ئۆنلاین لە ڕێگەی www.nasspay.com

    چی بكه‌م ئه‌گه‌ر چالاكیه‌كی نه‌ناسراو له‌سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌م هه‌بوو؟

    هه‌ندێك فرۆشیار له‌وانه‌یه‌ له‌ژێر ناوێكی تر چالاكی فرۆشتنیان ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌گه‌ر پرسیاری زیاترت هه‌بوو ده‌رباره‌ی چالاكیه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ فرۆشیاره‌كه‌ بكه‌

    پاره‌دان له‌ ئۆنلاین و CVV

    CVV, CVC, Card Security Number چیه‌؟

    ژماره‌ی CVV كه‌ به‌ CVC و Card Security Number ناسرواه‌، بریتیه‌ له‌ ٣ ژماره‌ كه‌ دواوه‌ی كارته‌كه‌ت نووسراوه‌. ئه‌م ژماره‌یه‌ بۆ پاره‌دانی ئۆنلاین به‌كاردێت بۆ دووپات كردنه‌وه‌ی كڕینه‌كانت. زۆربه‌ی فرۆشیاره‌كان داوای ژماره‌ی CVV ده‌كه‌ن بۆ ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی كڕینه‌كه‌
    هه‌رده‌م ژماره‌ی CVVت بپارێزه‌ و لای كه‌س مه‌یڵێ بۆ ئه‌وه‌ی كارته‌كه‌ت لای كه‌سی تره‌وه‌ به‌كارنه‌هێنرێت

    گه‌شت و گوزار له‌گه‌ڵ ناس په‌ی

    ده‌توانم كارتی ناس په‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌كاربهێنم؟

    به‌ڵێ ده‌توانیت مامه‌ڵاكانت و كڕینه‌كانت به‌ كارتی ناس په‌ی ئه‌نجام بده‌یت له‌ زیاتر له‌ ٢٠٠ وڵات له‌ جیهان، ده‌توانیت پاره‌ ڕابكێشیت له‌ زیاتر له‌ ٣ ملیۆن ئامێری ATMی ماسته‌ركارد له‌ هه‌موو جیهان
    هه‌ڵگرتنی كارتی ناس په‌ی متمانه‌ پێكراوتره‌ له‌ هه‌ڵگرتنی پاره‌ی كاش

    ده‌مه‌وێ كارتی ناس په‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌كاربهێنم، پێویستم به‌ چیه‌ پێش ئه‌وه‌ی گه‌شت بكه‌م؟

    پێش ئه‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌ت بكه‌یت سه‌ردانی یه‌كێك له‌ بنكه‌كانی ناس په‌ی بكه‌ و باڵانسی كارته‌كه‌ت به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ پڕ بكه‌ره‌وه‌ كه‌ پێویستته‌
    ژماره‌ی PINت هه‌رده‌م له‌بیر بێت و ئه‌گه‌ر ژماره‌كه‌ت وون كرد یاخود بیرت چۆوه‌ تكایه‌ به‌ر له‌ ٥ ڕۆژ له‌ گه‌شته‌كه‌ت په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌جێ ژماره‌یه‌كی نوێت بۆ بنێرین. له‌ زۆربه‌ی ووڵاته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ژماره‌ی PIN زۆر گرنگه‌ بۆ پاره‌دان
    جه‌خت بكه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر درووستی ئیمه‌یڵ و ڕه‌قه‌می ته‌له‌فۆنت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رده‌م ئاگاداری چالاكیه‌كانی كارته‌كه‌ت بیت

    چۆن ده‌توانم پاره‌ بخه‌مه‌ سه‌ر كارته‌كه‌م ئه‌گه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی عیراق بم؟

    هه‌ر كه‌سێك ده‌توانیت پاره‌ بخاته‌ سه‌ر كارته‌كه‌ت له‌ بنكه‌كانی فرۆشتنمان له‌ عیراق به‌ڵام ده‌بێت ژماره‌ی كارته‌كه‌ت و ناوی ته‌واوی تۆی لابێ.

    ده‌توانم ته‌كنه‌لۆژیای كۆنتاكتلس Contactless له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌كاربهێنم؟

    به‌ڵێ ده‌توانی ته‌كنه‌لۆژیای كۆنتاكتلس Contactless له‌ هه‌ر شوێنێك به‌كاربهێنیت كه‌ نیشانه‌ی كۆنتاكلس پیشان ده‌دات. سنووری ڕۆژانه‌ بۆ پاره‌دان به‌ كۆنتاكتلس له‌ ووڵاتێكه‌وه‌ بۆ ووڵاتێكی تر ده‌گۆڕێت. له‌ زۆربه‌ی ووڵاتان ده‌توانی به‌ كۆنتاكتلس پاره‌ بده‌یت له‌ پاس و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ڕێگاكانی تری گواستنه‌وه‌

    پاره‌دان به‌ ته‌كنه‌لۆژیای كۆنتاكتلس Contactless

    ته‌كنه‌لۆژیای كۆنتاكتلس Contactless چیه‌ و چۆن ده‌توانم به‌كاری بهێنم؟

    كارتی ناس په‌ی ته‌كنه‌لۆژیای كۆنتاكتلس Contactless به‌كارده‌هێنێت كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌توانیت پاره‌دان‌ به‌شێوه‌كی خێرا و ئاسان ئه‌نجام بده‌یت له‌سه‌ر ئامێره‌كانی پاره‌دان. ته‌كنه‌لۆژیای كۆنتاكتلس پاره‌دان خێراتر و ئاسانتر ده‌كات

    ئامێری ڕاکێشانی پارە (POC)

    POC یاخود ڕاکێشانی پارە چیە؟

    بریتیە لە ئامێرێکی دیجیتاڵی کە دەتوانیت بە ئارووزی خۆت ئەو بڕە پارەیەی بتەوێت لێی ڕابکێشیت

    چ شتێکت پێویستە بۆ بەکارهێنانی ئامێری پارە ڕاکێشان POC؟

    پێویستیت بە ماستەرکارتی ناس پەی و ژمارەی نهێنی هەیە PIN

    لە کوێ دەتوانم ئامێری ڕاکێشانی پارەم دەست کەوێت؟

    چی بكه‌م ئه‌گه‌ر كارته‌كه‌م وون بوو یاخود دزرا؟

    تكایه‌ به‌ زووترین كات په‌یوه‌ندی به‌ هێڵی خزمه‌ت گوزاری به‌شداربووان بكه‌ 0300 300 750 964+
    كاتێك كه‌ په‌یوه‌ندیت كرد ده‌ست به‌جێ كارته‌كه‌ت له‌كار ده‌خه‌ین و ئه‌و باڵانسه‌ی له‌ كارته‌كه‌ت مابوو ده‌پارێزین. كاتێك كارتێكی نوێت به‌ ده‌ست هێنا، باڵانسه‌كه‌ت بۆ ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر كارته‌ نوێیه‌كه‌، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ 3 ڕۆژ ده‌خایێنێت لە ڕۆژانی ئیش کردن لە یەکشەم تا پێنج شەم .
    تكایه‌ تێبینی ئه‌وه‌ بكه‌ كاتێك كارته‌كه‌ت له‌ كار ده‌خرێت ناتوانین كارای بكه‌ینه‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بێت دڵنیا بیه‌‌وه‌ كه‌ كارته‌كه‌ت وون بووه‌ پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌یت

    چی بكه‌م ئه‌گه‌ر كارته‌كه‌م كاری نه‌كرد یان ڕه‌ت كرایه‌وه‌؟

    له‌وانه‌یه‌ له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك ئه‌م شته‌ ڕوو بدات، له‌وانه‌:
    باڵانسه‌كه‌ت كه‌م بێت
    كارته‌كه‌ت زیانی به‌ركه‌وتبێت
    كارته‌كه‌ت ماوه‌ی به‌سه‌رچووبێت
    كارته‌كه‌ت له‌ كار ‌خرابێت (له‌سه‌ر داواكاری تۆ)
    ژماره‌ی PINت به‌ هه‌ڵه‌ نووسیبێت
    ژماره‌ی CVVت و زانیاری ترت به‌ هه‌ڵه‌ نووسیبێت كاتێك له‌ ئۆنلاین كه‌ل و په‌ل ده‌كڕیت
    ماسته‌ركارد له‌و شوێنه‌ وه‌رنه‌گیرێت كه‌ ده‌ته‌وێ كارته‌كه‌ی لێ به‌كاربهێنیت

    ئه‌گه‌ر هیچ كامێك له‌م هۆكارانه‌ نه‌بوو په‌یوه‌ندی به‌ هێڵی خزمه‌ت گوزاری به‌شداربووان بكه‌ 0300 300 750 964+

    چۆن ده‌توانم سكاڵا تۆمار بكه‌م؟

    تكایه‌ ئیمه‌یڵ بنێره‌ بۆ support@nasspay.com كه‌ ناوی ته‌واو و ژماره‌ی كارت و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنتی تیا بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه‌ ده‌ته‌وێت سكاڵای له‌سه‌ر بكه‌یت.
    له‌ ماوه‌ی ٢ ڕۆژ وه‌ڵامت ده‌درێته‌وه‌

    پرسیاری زیاترت هه‌یه‌؟

    فۆرمی داواكاری پڕ بكه‌ره‌وه‌ له‌ناو هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆت به‌ كلیك كردن له‌سه‌ر Help & Support
    هه‌روه‌ها ده‌توانیت په‌یوه‌ندی به‌ هێڵی خزمه‌ت گوزاری به‌شداربووان بكه‌یت له‌سه‌ر 0300 300 750 964+ یان له‌ ڕێگه‌ی چاتی ئۆنلاین له‌سه‌ر www.nasspay.com

    چۆن ده‌توانم ئاگاداری نوێترن هه‌واڵه‌كانی ناس په‌ بم؟

    سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ناس په‌ی بكه‌ له‌سه‌ر فه‌یسبووك, ئینستاگرام, لینكدئین, یوتیوب, تویته‌ر و سناپ چات بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترین هه‌واڵ و خزمه‌ت گوزاریه‌كانمان بیت
    هه‌روه‌ها ده‌توانیت په‌یوه‌ندیمان پێ بكه‌یت له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانمان بۆ هه‌ر پرسیار و پێشینیارێك