ناس پەی لە ماڵەوە

ناس پەی لە ماڵەوە – دابینکردنی خزمەتگوزارییە داراییەکان بۆ هەمووان.

خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین بەڕاگەیاندنی نوێترین خزمەتگوزاریمان لەژێر ناوى (ناس پەی لەماڵەوە), کە ئەو هەلە دەڕەخسێنێت بۆ هەموو هاوڵاتییەک تاکو لە ڕێگای داواکردنەوە ماستەرکارتی ناس پەی تایبەت بە خۆى بۆ بهێنرێتە ماڵەوە.

ئێستا داواکردنی ماستەرکارتی پارەدانی پێشوەختەی (پریپەید) ناس پەی لە هەموو کات ئاسانترە. دەتوانیت سەردانی ماڵپەڕی www.nasspay.com بکەیت, بەئاسانترین شێوە فۆڕمی داواکردن پڕبکەرەوە و لەگەڵ وێنەیەکی ناسنامەکەتدا لەڕێگای ئۆنلاینەوە داواکارییەکەت بنێریت, ئەم خزمەتگوزاریە لە ڕۆژانی یەک شەممە تاکو پێنج شەممە, لەکاتژمێر ٩ـــی بەیانی تاکو ۳ـــی ئێوارە بەردەستە. ئێستا تەنها چاوەڕێ دەکەیت تاکو ماستەرکارتی پریپەیدی ناس پەی تایبەت بەخۆت بە بوونی پارە تێیدا و بەچالاککراوى دەگاتە ماڵەکەت وە ئامادەیە بۆ بەکارهێنان.

لە ئێستادا, ڕۆژ لەدواى ڕۆژ بەشداربووانی ناس پەی لە زیادبووندان. لەگەڵ بوونی متمانەى ئێوە بە خزمەتگوزارى و بەرهەمەکانمان هەنگاوى زیاتر دەنێین لە گۆڕینی کلتورى پارەدان لە وڵاتەکەماندا, وە لەکۆتاییشدا بەڵێنەکەمان دەبەینە سەر کە ئەویش دابینکردنی خزمەتگوزارییە داراییەکانە بۆ هەموو تاکێکی کۆمەڵگا.

چەند هەفتەیەک پێش ئێستا هەستاین بە بڵاوکردنەوەى ئەپڵیکەیشنی ناس پەی بۆ مۆبایلە زیرەکەکان بە سیستەمی (iOS) کە یارمەتیدەرە لە چاودێریکردنی مامەڵەکانت و بەڕێوەبردنی پاراکانت بە شێوەیەکی ئاسان.

لەپاش ئەم نوێکاریانەش چەندان تایبەتمەندی و خزمەتگوزارى دیکە لە پلاندایە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ . هیوادارین کە لەگەڵماندابیت و ببیت بە بەشێک لە داهاتوومان لە بنیاتنانی کلتورێکی نوێی پارەدان لە هەرێمی کوردستان و سەرجەم عێراقدا.

سوپاس بۆ بوون بە بەشێک لە ناس پەی, تەنها پێکەوە دەتوانین گۆڕانکاریەکان بەدی بهێنین.