بۆچى ناس پەی هەڵدەبژێریت وەک سەرچاوەى خزمەتگوزارییە داراییەکانت؟

بۆچى ناس پەی هەڵدەبژێریت وەک سەرچاوەى خزمەتگوزارییە داراییەکانت؟

شتێکی شاراوە نیە کە کۆمەڵگاکەمان پشت بە پارەى کاش دەبەستێت. ئەم شێوازە دەبێتە هۆى چەندەها کێشە, بەتایبەتی کاتێک دەتەوێت شتێک بکڕیت بەڵام پارەدانەکەی تەنها لە ڕێگەی کارتەوە دەبێت, یان دەتەوێت گەشت بکەیت بۆ دەرەوەى وڵات و ناچار دەبیت بڕێکی زۆر پارە لەگەڵ خۆتا هەڵبگریت.

لەم حاڵەتانەدا چارەسەر لەلای ئێمەیە, بەخێربێن بۆ ناس پەى. ئێمە هەڵدەستین بە گۆڕینی سێکتەرى دارایی لە عێراقدا هەنگاو بە هەنگاو

بەڵام ناس پەی بە چ شێوازێک ئەم کارە دەکات؟ , ماستەرکارتی پریپەیدی فرە کردارى ناسپەى چیە؟  چۆن دەتوانێت یارمەتی هاوڵاتی بدات؟ با پێکەوە وردببینەوە لێی.

ماستەرکارتی پریپەیدی فرە کردارى ناسپەى چیە؟

شێوازی کارکردنی کارتی پارەدانی پێشوەخت (پریپەید) بریتیە لە لێکدانی تایبەتمەندیەکانی کرێدیت کارت لەگەڵ هەژمارى بانکی, دەتوانیت پارە بخەیتە سەر کارتە پریپەیدەکەت بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی نزیکترین لقی ناس پەی دەکەیت نەوەک بانک. کاتی کارکردنی لقەکانمان لە نێوان ٩ـــی بەیانی بۆ ١٢ــــی شەو. تەنها یەک لقمان ٢٤ کاتژمێرییە ئەویش لە هەولێرە. ئێستاش کارتەکەت هەمان ئەو بڕە پارەیەی تێدایە کە پێشتر خستووتە سەرى. ئێستا دەتوانیت لە هەر جێگایەک بێت بازاڕى خۆت بکەیت کە شێوازى پارەدانی لە ڕێگای ماستەرکارتەوە بێت. وە نزیکەی ٤٥ ملیۆن فرۆشیار لە جیهاندا لەڕێگای ماستەرکارتەوە پارە وەردەگرن.

کاتێک باسی بازاڕی ئۆنلاین دەکەین ئەوا تەنها لە ڕێگای کارتی پارەدانەوە دەتوانین کڕینەکانمان ئەنجام بدەین. بە نەبوونی کارتی پارەدان بێبەش دەبیت لە دنیایەکی جیاوازى بازاڕکردن.

کاتێک هەڵدەستیت بە کڕینی شمەکێک, چ لەناو دوکان بێت یان بە شێوەی ئۆنلاین, ئەو پارەیەی وەردەگیرێت لەکۆى باڵانسی کارتەکەت کەم دەبێتەوە. تایبەتمەندیەکی جوانی کارتی پریپەید ئەوەیە کە ڕێگە نادات زیادە خەرجی بکەیت. تەنها دەتوانیت بە پێی ئەو بڕە پارەیە بازاڕى بکەیت کە لە کارتەکەتدا هەیە.

ناس پەی کۆمەڵێک ئاسانکاریت بۆ دەکات کە لە زۆرێک لە بانکەکاندا بوونیان نیە. ئامانجمان یارمەتیدانی تاکەکانی ئەم وڵاتەیە بەتایبەت ئەو هاوڵاتیانەى کە ئەگەر لەم ڕێگەیەوە نەبێت ناتوان سوودمەندبن لە خزمەتگوزارییە داراییەکان. ئێمە سێکتەری دارایی گشتگیر دەکەین بۆ هەمووان بێ گوێدانە ڕەگەز, سامان, پیشە, یان شوێنکەوتەی جوگرافی. هەروەها ئەگەر هەژمارى بانکیت نیە, ناتوانیت ببیە خاوەنی هەژمارى بانک, ناتەوێت ببیە خاوەنی هەژمارى بانک, یان دڵنیا نیت لە چۆنیەتی کارکردنی سیستەمی خزمەتگوزارى بانکی ئەوا ماستەرکارتی پریپەیدی ناس پەى باشترین هەڵبژاردەیە. لەکاتێکدا پێویستت بە پارەی کاش بێت بۆ بازاڕکردن ئەوا دەتوانیت لە ڕێگەی ئامێری ڕاکێشانی پارەوە (ATM) کە ٢٤ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا بەردەستە پارەکەت ڕابکێشیت. ئەگەر لەو جێگایەی تۆ (ATM)ــــی لێنەبوو ئەوا دەتوانیت لەڕێگەی فرۆشیارە هاوبەشەکانمانەوە وەک (وێستگەیەکی پارەی کاش) ئەو بڕە پارەیەی دەتەوێت وەریبگریت.

ئەم ٥ خاڵەی خوارەوە بەشێکن لە سوودەکانی ماستەرکارتی پریپەیدی ناس پەى:

  1. ئاسانکارى لە بازاڕکردنی ئۆنلایندا و بەکارهێنانی وەک شوێنگرەوەیەک بۆ پارەى کاش لەکاتی گەشتکردندا بەشێکی کەمن لە تایبەتمەندیەکانی ماستەرکارتی پریپەیدی ناس پەی. چەند تایبەتمەندیەکی دیکەش باس دەکەین:
  2. دەتوانرێت پارەی کاش بدزرێت, بەڵام ئەگەر کارتی ناس پەی بدزرێت ئەوا دزەکان ناتوانن پارەکانت بەکاربهێنن. کارمەندانی خزمەتگوزارى بەشداربووان ئاگادار دەکەیتەوە بۆ ئەوەى کارتەکەت هەڵپەسێرن وە دەتوانیت لەماوەى ٢٤ کاتژمێردا داوای کارتێکی شوێنگرەوە بکەیت.
  3. درووستکردنی هەژمارێکی ئۆنلاینی تایبەت بە ئەپڵیکەیشنەکەمان لە سیستەمی ئەندرۆید و (ios)ـــدا کە دەتوانیت لە هەر جێگایەک بیت چاودێرى پارەو خەرجیەکانت بکەیت.
  4. بۆ بەدەستخستنی کارتەکەت پێویستت بە هەژمارى بانک نیە یاخود پێویستی بە ڕێکارێکی دور و درێژ نیە. داواکارى کارتەکەت لەماوەى ١٠ خولەکدا جێبەجێ دەبێت و دەستبەجێ کارتەکەت بە چالاککراوى وەردەگریت.
  5. چەندین دیارى و تایبەتمەندی دیکە بەدەست بهێنە لە ڕێستۆرانت, کۆگای جل و بەرگ, جێگای کات بەسەربردن, شوێنی حەوانەوە, وە لە سەنتەرە تەندروستیەکاندا. ئەمەش لە ڕێگای پرۆگرامی وەفادارانی ناس سێرکڵ.

ناس پەی هەوڵدەدات کلتورى پارەدان بگۆڕێت لە عێراقدا هەنگاو بە هەنگاو .

Leave a Reply