ناساندنی ناس سێركڵ

تاکە پرۆگرامی بەخشینی پاداشته‌ کە پێویستت پێی دەبێت

 

ئێمە لە ناس پەی ئامانجمان بەدیهێنانی پاراستن و ئازادییەكی زیاترە بۆ هەمووان لە بابەتە داراییەكاندا. ئەمەش لەڕێگای دابینكردنی ماستەركارتێكی پریپەید كە چەندەها ئۆفەری ناوازە لەخۆ دەگرێت, وەك تایبەتمەندی كۆنتاكتلێس, بەدەستهێنانی كارتەكە لەماوەی ۱۰ خولەكدا, بەبێ هیچ كرێیەكی ساڵانە, زۆرترین سنووری قەرز, وە چەنداها تایبەتمەندی تر.

هەست بە شانازی دەكەین كە هەڵدەستین بە نەهێشتنی بەربەستەكان, یەك لە ئەركەكانمان گۆڕینی كلتووری پارەدانە لە عێراقدا, چۆن ئەم كارە دەكەین؟

بە هەوڵدانی بەردەواممان بۆ زیادكردنی تایبەتمەندی و خزمەتگوزاری زیاتر كە خاوەن كارتەكانمان خوازیری بەدیهێنانین و یارمەتیان بدەین كە بەباشترین شێوە سەرمایەكانیان بەكاربهێنن. ئەمە تەنها بەڵێنَك نیە بەڵكو بەكرداری كراون و ڕاستین. لە ئێستادا خزمەتگوزاری ناس سێركڵ زیاد دەكەین, كە پرۆگرامێكە بۆ خەڵاتكردنی بەشداربووەكانمان – یەكەمین جارە ئەم پرۆگرامە لەگەڵ كارتی پارەدانی پریپەید بەردەستە.

بەشداربووانی ناس پەی وەك بەشێك لە ناس سێركڵ دەتوانن سوود لە چەندەها تایەتمەندی نوێ ببینن كە ئاسانكارییان بۆ بكات لەكاتی بەكارهێناندا و ببێت بە هەلێكی ناوازە بۆیان لە بابەتی یەكسانی داراییدا.

چۆن كار دەكات؟

دەتوانیت بە پێدانی ماستەركارتی پریپەیدی ناس پەی تایبەت بە خۆت بەو هاوبەشانەی ناس پەی كە بەشدارن لە خزمەتگوزارییەكەدا سوودمەند ببیت و چێژ وەرگریت لە داشكادنە و خزمەتگوزارییە تایبەتەكان لە چەندەها فرۆشگای جل و بەرگ, خواردنگەكان, ئوتێل, شوێنە گەشتیارییەكان, شوێنە جوانكارییەكان, سەنتەرەكانی تەندرووستی و كات بەسەربردن, نووسینگە گەشتیاریەكان و چەندانی تر.

بۆ زانینی لیستی هاوبەشە بەشداربووەكانی ناس پەی و ئۆفەرە تایبەتەكانیان بۆ بەشداربوانی ناس پەی سەردانی ئه‌م به‌سته‌ره‌ داگره‌

 

هەنگاوی داهاتوو؟

كارەكەمان تەواو نەبووە لێرە!  چەندین پرۆژەی ناوازەی دیكە لە پلاندایە بەمەبەستی بەهێزتركردن و فراوانتركردنی ناس سێركڵ لە مانگەكانی, هەروەها دەتوانیت لەكاتی ئەنجامدانی كڕین لە ڕێگای ماستەركارتی پریپەیدی ناس پەی ناس پۆینت كۆبكەیتەوە كە دواتر بەكاردەهێنرێت بۆ سوود وەرگرتن لەو ئۆفەر و بەرهەمانەی كە لە لایەن هاوبەشەكانمانەوە دابیندەكرێت.

بۆ دەسكەوتنی زانیاری زیاتر یان بۆ ئەوەی ببیت بە یەكێك لە هاوبەشەكانمان پەیوەندی بكە بە كارمەندی خزمەتگوزاری بەشداربووانەوە بەژمارە تەلەفوونی  ۰۰۹٦٤۷٥۰۳۰۰۰۳۰۰ . وە یان دەتوانیت لە ڕێگای نامەی ئەلیكترۆنیەوە ناو و ژمارەی پەیوەندی و كورتەیەك لەسەر هۆكاری بوون بە هاوبەشمان بنێریت بۆمان.